توركيا بە مەرج وەرگرتنى سويد و فينلەندا قبووڵ دەكات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (19/ئايار/2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە، ئەنقەرە دۆسيەى ئەسەكەندەنافى بۆ ديپلۆماتكارانى سويد و فينلەندا ئامادەكردووە، كە بڕيارە هەفتەى داهاتوو سەردانى ئەو وڵاتە بكەن.
دانوستاندنەكانى نێوان توركيا و ئەو دوو وڵاتە زۆر قورسن، بڕيارە سادات ئۆناڵ، جێگرى وەزيرى دەرەوەى توركيا پێشوازيان لێ بكات، لە كۆبوونەوە حكومەتى توركيا پێنج داواكارى سەرەكى هەيە كە بريتين لە، پاڵپشتى تيرۆر، رادەستكردنەوەى بەرپرسانى پارتى كرێكاران و جەماعەتى گولەن، راگرتنى ميواندارى ئەندامانى ئەو دوو لايەنە بۆ ئەو دوو وڵاتە، هەروەها يەكينەكانى پاراستنى گەل بخەنە ليستى رێكخراوە تيرۆرستييەكان.
لە بەشێكى ترى ئەو داواكاريانە هاتووە، ئەنقەرە تەنيا بە بەڵێن رازى نابێت، بەڵكو دەبێت گرەنتيش بدەن.
بەگوێرەى چەند سەرچاوەيەكى ديپلۆماسى، توركيا هيچ سازشێك لەو پێنج داواكارييە ناكات، ئەگەر گەيشتنە رێككەوتن ئەنقەرە چاو بە پرسى وەرگرتنى ئەو دوو وڵاتە لە هاوپەيمانى ناتۆ دەخشێنێتەوە.
مەرجێكى ترى توركيا پەيوەستە بە ئەمەريكا بۆ وەرگرتنى ئەو دوو وڵاتە، كە دەبێت واشنتن سزاكانى سەرى بەهۆى كڕينى سيستەمى (ئێس 400) رووسى سەپاندوويەتى هەڵى بگرێت و دووبارە بگەڕێتەوە بۆ پرۆگرامى فڕۆكەى (ئێف 35)، هەروەها فڕۆكەى (ئێف 16)شى پێ بدات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment