لیزا کاکەیى: لەمەودوا مووچە لە (25)ـى مانگ دابەشدەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، بە بریارەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لەمەودوا (25)ى مانگ وەک پێشوو، مووچەى فەرمانبەران دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (18/ئایار/2022) لیزا کاکەیی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی (PDK)ـى راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەى دوێنێى سەرۆکى حکوومەت لەگەڵ پارێزگارانى سلێمانى و هەڵەبجە و سەرپەرشتیارانى ئیدارەى سەربەخۆى راپەڕین و گەرمیان بڕیاردراوە، مەوداى نێوان دابەشکردنى مووچە کەم بکرێتەوە.

لیزا کاکەیی سەبارەت بە بڕیارەکە زیاتر ڕوونیدەکاتەوە، بەپێى بڕیارى مەسرور بارزانى، لە مانگى داهاتووەوە، مووچە لە (25) مانگ دابەشدەکرێت و دواى تەواوبوونى مووچەی مانگی چوار،  دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج دەکرێت.

ئەو ئەندامەى لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان دەشڵێت، هەوڵەکان بۆ چاککردنى کاتى دابەشکردنى مووچە بەردەوام دەبێت تاوەکو لە ڕووی کاتەوە دابەشکردنی مووچە دەکەوێتەوە سەر باری ئاسایی پێشوو.

دوێنێ سێشەممە (17)ـى ئایارى (2022) سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بۆ چارەسەرکردنى کێشەى کۆکردنەوەى داهات و دابەشکردنى مووچە لەگەڵ پارێزگارانى سلێمانى و هەڵەبجە و سەرپەرشتیارانى هەردوو ئیدارەى سەربەخۆى راپەڕین و گەرمیان کۆبووەوە، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر دواى کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، بڕیاردراوە لە مانگى داهاتوو پێش (25) مانگ لیستى دابەشکردنى مووچە ئامادە بکرێ.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین