لەمەودوا لیستى دابەشکردنى مووچە پێش (25) مانگ ئامادە دەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

پارێزگارى سلێمانى، دەربارەى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆیان لەگەڵ سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا پێش (25) مانگ لیستى دابەشکردنى مووچە ئامادە بکرێ.

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە (17/ئایار/2022) هەر یەک لە پارێزگارانى سلێمانى و هەڵەبجە، سەرپەرشتیارانى هەردوو ئیدارەى گەرمیان و راپەڕین لەگەڵ مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، سەبارەت بە کێشەى کەمى داهات و دابەشکردنى مووچە لەو پارێزگایانە کۆبووونەوە.

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى سەبارەت بە ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکە بە روودواى ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا مووچە لە یەککات و بەیەکەوە وەربگیرێت، بڕیاردرا دابەشکردنی مووچە پێش خەرجییەکانی دیکە بخرێت، هەروەها بڕیاردرا لەمەودوا پێش (25)ـی مانگ لیستی مووچە ئامادەبکرێت.

ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرسی داهات و خەرجییەکان و كورتهێنانی مووچە وگرفتە داراییەکانی سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین ئەنجامدرا.

حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت لە کۆبوونەوەکەدا، "بڕیاردرا، پێدانی شایستەی مووچەخۆران ئەولەویەت بێت و پێش هەر خەرجیەکی دیکە بێت و ئە‌و كورتھێنانە‌ی ھە‌یە‌ پڕ بكرێتە‌وە‌."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین