دادگاى باڵاى فیدڕاڵى ئه‌ندامێتى په‌رله‌مان له‌ مه‌شعان جبوورى وه‌رده‌گرێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

دادگاى باڵاى فیدڕاڵى عێراق ئه‌ندامێتى په‌رله‌مانى عێراقى له‌ مه‌شعان جبوورى وه‌رگرته‌وه‌ و له‌ یه‌كه‌م سه‌رنجیدا جبوورى ده‌ڵێ، "ئه‌مه‌ لێكه‌وته‌ى خۆى ده‌بێت و ئه‌وه‌ى سته‌م بكات په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16ى ئایارى 2022 دادگاى باڵاى فیدڕاڵى له‌ عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكى كورتدا ده‌ڵێ، "ئه‌ندامێتى مه‌شعان جبوورى له‌ خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌".

مه‌شعان جبوورى كه‌ سه‌كرده‌یه‌كى ناسراوى سوننه‌یه‌، له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ى دادگا له‌ تویته‌ر په‌یامێكى كورتى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا باسى له‌وه‌ كردووه‌ سه‌رۆكى دادگاى فیدڕاڵى روونى كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌م بابه‌ته‌ ناچێته‌ پسپۆڕى ئه‌وان، كه‌چى فشارى سیاسى نه‌یاره‌كان و هه‌ندێك هاوپه‌یمانى وایكردووه‌ دادگا بڕیارى وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌ندامێتى ئه‌و بدات. 

جبوورى ده‌ڵێ، "به‌ڵام به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ لێكه‌وته‌ى خۆى ده‌بێت و ئه‌وه‌ى سته‌میش بكات په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین