سەرۆکی فینلەندا: سەرم لە ئارامی پوتین سوڕماوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سائولی نینیستۆ، سەرۆک کۆماری فینلەندا لە کاتێکدا بڕیاری وڵاتەکەی بۆ ئەندام بوون لە ناتۆ رووندەکردەوە رایگەیاند: بڕیاری هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا ئەوە دەردەخات، کە ئەوان ئامادەن هێرش بکەنە سەر وڵاتە سەربەخۆکانی دراوسێیان.

 بەگوێرەی هەمشەهری ئۆنلاین، نینیستۆ دەڵێت: لەو بڕوایەدا نیم کە روسیا بتوانێت لە ئێستا و داهاتوودا هێرش بکاتە سەر فینلەندا، بەڵام پێشبینی سیاسی دابەشکراوی ئەوروپا و جیهان، دەرفەت بۆ وڵاتە سەربەخۆکان ناهێڵێتەوە. 

نینیستۆ، لە کاتێکدا روسیای لە بڕیاری وڵاتەکەی بۆ ئەندام بوون لە ناتۆ ئاگادار کردەوە، گوتی: لەو ئارامییەی ڤیلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا، سەرم سوڕماوە، بەڵام مەرج نییە ئەو ئارامییەی بەردەوام بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین