هەسەدە پێشوازى لە بڕیارێکى ئەمەریکا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

مەزڵووم عەبدى، فەرماندەى هێزەكانى سوورياى ديموكرات (هەسەدە) رايگەياند، "پێشوازى لە بڕيارى لادانى سزا سەپێندراوەكان لەسەر ناوچەكانى دەرەوەى دەسەڵاتى حكوومەتى سووريا دەكەين."

ئەمڕۆ شەممە (14/ئايار/2022) ماڵپەڕى (سووريە نێت) بڵاويكردەوە مەزڵووم عەبدى لە لاپەڕەى فەرمى خۆى لە تويتەر رايگەياند، "پێشوازى لە بڕيارى ئەمەريكا دەكەين بۆ هەڵگرتنى سزا لەسەر ناوچەكانى ژێر دەسەڵاتى هەسەدە، كە كۆمپانياكانى وەبەرهێنان كارى تێدا بكەن."

لەبەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوەكردەوە، "ئێمە ئامادەين پێشوازى لە كۆمپانياكانى وەبەرهێنان بكەين، ئەوەش هەنگاوێكى گرنگ دەبێت بۆ دووبارە بنياتنانەوەى ژێرخان و پاڵپشتى ئابوورى، داواش لە كۆمپانيا ناوخۆيى و نێودەوڵەتييەكان دەكەين بێن لە ناوچەكانى ژێر دەسەڵاتى ئيدارەى خۆسەرى وەبەرهێنان بكەن، ئەوەش هەنگاوێكى گرنگ دەبێت بۆ قووڵكردنەوەى سەقامگيرى ئابوورى ئەو ناوچەيە."

رۆژى هەينى رابردوو، وەزارەتى گەنجينەى ئەمەريكا رەزامەندى لەسەر رێگەدان بە چالاكى ئابوورى لەناوچەكانى ژێر دەسەڵاتى هەسەدە، كە پێشتر لە ژێر ياساى قەيسەر بوون. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین