هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش راگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ به‌ داعش رایگەیاند: هاوکارییەکانمان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەشەڕی دژ بە داعش بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە(11/ئایار/2022) کۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش، که‌ ئه‌مهریکا سه‌رکردایه‌تی ده‌کات، بەسەرپەرشتی وەزیری دەرەوەی مەغریب و نوێنەری ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەرێوەچوو، نوێنەری وڵاتانی ئەندام له‌ هاوپەیمانیەکە لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربوون.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش راگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە تێیداهاتووە: کاری لە پێشینەیان لەناوبردنی یەکجارەکی هەڕەشەکانی داعشە لە عێراق و سوریا، بۆ ئەم مەبەستە هاوکاری هێزە یاسایی و فەرمییەکانی عێراق و سوریا دەکەین.

بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، بۆ رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش، هاوکارییەکانیان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوام دەبن، لە سوریاش هاوکاری هێزە خۆجێییەکان دەکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین