مەسرور بارزانى ئەمڕۆ کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى ئەنجام دەدات کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا بارودۆخى ناوخوى هەرێمى کوردستان و پەیوەندییەکانى هەولێر و بەغدا و کێشە و گرفتەکان دەخاتەڕوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە (11/ئایار/2022) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە دواى کۆبوونەوەى هەفتانەى ئەنجوومەنى وەزیران، کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى ئەنجام دەدات.

وا بڕیارە کاتژمێر (12)ـى نیوەڕۆ سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەى ئەنجامدا و تێیدا، باس لە دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و مافە دەستوورییەکانی هەرێم و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین