وەزیرى پێشمەرگە: پێویستمان بە یارمەتى و کارى هەمەلایەنەیە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزیرى پێشمەرگەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و ڕاوێژکارى باڵاى سەربازیى بەریتانیا بەربەستەکانى دروستکردنى دوو لیوا هاوبەشەکە تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە (10/ئایار/2022) وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ رۆب درایڤەر، راوێژکاری باڵای سەربازی بەریتانیا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە کۆبۆوە.

وەزیرى پێشمەرگە لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند، "بۆ پاراستنی سه‌قامگیری و ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ پێویستمان به‌یارمەتی و كاری هه‌مه‌لایه‌نه‌یه‌، هاوکارییەکانی بەریتانیا جێی بایەخی زۆرن لەپێشکەوتنی هێزی پێشمەرگەدا."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بە وردی گفتوگۆکرا لەسەر کێشە و لەمپەڕەکانی ئەرکبینینی دوو لیوای هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق، بۆ ئەمەش هەردوولا هاوڕابوون لەسەر کارکردن بۆ نەهێشتنی ئەو کێشەو لەمپەرانەی کە بۆ ئەم لیوایانە دروستکراون، تا دواجار ئەو لیوایانە بکەونە بەرپرسیارێتی و رۆڵ و ئەرک بگێڕن."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین