کۆنگۆ سوود لە ئەزموونى پێوەرى زیرەکى هەرێمى کوردستان وەردەگرێت کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى کارەباى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ئاشکراى دەکات، شاندێکى باڵاى وڵاتى کۆنگۆ لە هەرێمى کوردستانن بۆ سوود وەرگرتن لە سیستەمى پێوەرى زیرەکى کارەبا.

ئەمڕۆ سێشەممە (10/ئایار/2022) وەزارەتى کارەباى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا پێشوازیی لە شارلۆت کیسێم موتوال بریکاری وەزارەتی وزە، بەشی کارەبای کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ کرد، كە بە یاوەری شاندێکی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە."

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەى وەزارەتى کارەبا ئاماژەى پێکراوە، "کۆماری کۆنگۆ لە هەوڵی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی پرۆژەی پێوەری زیرەکی کارەبای هەرێمی کوردستانە، بۆ ئەوەی کە لە وڵاتی خۆیدا جێبەجێ بکات، بەتایبەتی بەشی کڕینی کارەبا بە کارت و کەمکردنەوەی بە فیڕۆدانی کارەبا."

ئەوەش هاتووە، "وەزارەتی کارەبا بە پرۆژەی پێوەری زیرەک توانیویەتی بە فیڕۆچوونی کارەبا لە 49% بۆ (39%) کەم بکاتەوە، تا ئیستا (87%)ى پڕۆژەکە تەواو بووە."

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین