ڕاوێژکارێکى سەرۆکى حکومەتى هەرێم: ناچینە ژێر فشارەکانى بەغدا کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

ڕاوێژکارێکى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بۆ کاروبارى وزە، پێیوایە بڕیارەکانى حکوومەتى عێراق دژى نەوت و گازى هەرێمى کوردستان لە ژێر فشارى لایەنە و دەشڵێت، ئه‌و بڕیارە ناتوانن جێبه‌جێ بکه‌ن.

ئەمڕۆ سێشەممە (10/ئایار/2022) بێوار خنسى، ڕاوێژکارى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، سەبارەت بە بڕیارەکانى بەغدا دژى نەوت و گازى هەرێمى کوردستان، بە دەنگى ئەمەریکاى ڕایگەیاند، حکومەتى عێراق ناتوانێ ئەم بڕیارە جێبەجێ بکات، ئێمه‌ش ناتوانین پابه‌ند بین پێوه‌ی، چونکه‌ مادده‌کانی ده‌ستوری نه‌وت و گازی عێراق ده‌ڵێن ده‌بێت داڕشتنی سیاسه‌تی ستراتیژی نه‌وتی هه‌موو عێراق پێکه‌وه‌ بێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌کان و له‌گه‌ڵ پارێزگاکان، نه‌ک به‌تەنها بۆ خۆیان هه‌موویان یاسایه‌ک بنووسن و بچێته‌ په‌رله‌مانی عێراق و له‌وێ په‌سه‌ند بکرێت.

بێوار خنسى هەر سەبارەت بە کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغدا دەڵێت، بەڵام ئه‌وه‌ی ئێمه‌ هه‌ست پێده‌که‌ین متمانه‌ نه‌ماوه‌ له‌نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی فیدڕاڵ، ده‌بێت ئێمه‌ ئه‌و کێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ربکه‌ین هه‌وڵبده‌ین سیاسه‌ت واز له‌ ئابووری بهێنێت تا بتوانین ئیداره‌یه‌کی باش بۆ نه‌وت و گازی عێراق بکه‌ین.

ئەو ڕاوێژەکارەى سەرۆکى حکوومەتى هەرێم لێدوانە توندەکانى بەرپرسانى عێراق بۆ ڕەوشى سیاسى دەگەڕێنێتەوە و دەشڵێت، ئێمه‌ ناچینه‌ ژێر کاریگه‌ری ئه‌و فشارانه‌، به‌ڵام ئاماده‌ین له‌گه‌ڵیان دابنیشین و ئه‌و کێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بکه‌ین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین