وەزارەتى کارەبا لە ڕێگەى پڕۆژەى ژینگەپارێزییەوە کارەبا بەرهەم دەهێنێت کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى کارەباى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "لە کابینەی نۆیەمدا (1920) مێگاوات کارەبا لە ڕێگەی وێستگە و پڕۆژە ژینگەپارێزەکانەوە بەرهەمهێنراوه‌."

ئەمڕۆ دووشەممە (9/ئایار/2022) بەپێى ڕاگەیێندراوێکى فەرمانگەى میدیا و زانیارى کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ  عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، هەماهەنگی نێوان وەزارەتی کارەبا و دەستەی ژینگە بۆ کەمکردنەوەی گازە ژەهراوییەکان تاوتوێکرد کرد.

کەمال محەممەدا ساڵح ڕایدەگەیێنێت لە ڕێگەى پڕۆژە ژینگەپارێزەکانەوە، تاوەکو ئێستا "1920 مێگاوات کارەبا" بەرهەمهێناوە.

هاوکات سەرۆکی دەستەی ژینگە ڕایگەیاند، "وەزارەتی کارەبا لەکابینەی نۆدا توانیویەتی لە ڕێگای سێکتەری جیاواز کارەبا بەرهەمبهێنێت کە یەکێک لەمانە پڕۆژە ژینگە پارێزەکانی کارەبایە."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى فەرمانگەى میدیا و زانیارى، "کۆی گشتی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەگاتە 3525 مێگاوات کارەبا و له‌و ژماره‌یه‌ش پڕۆژە ژینگەپارێزەکانی کارەبا لە 39% ی کۆی گشتی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم پێک دێنن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین