سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى بەلجیکا لە عێراق و ئوردن کۆبوونەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (9/ئایار/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، پێشوازى له فیلیب ڤاندین بولك، باڵیۆزى به‌لژیكا له ئوردن و عیراق كرد.
سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت "له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كورستان له‌گه‌ڵ به‌لژیكا، ڕۆڵى به‌لژیكا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعشدا، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى پرۆسه‌ى سیاسیى عیراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، تاوتوێ كران."
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و فیلیب ڤاندین بولك "جه‌ختیان له بره‌ودان په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌ش كرده‌وه و هاوڕا بوون كه داعش هێشتا مه‌ترسییه‌كى ڕاسته‌قینه‌یه و هه‌ڕه‌شه له ئاسایشى عیراق و ناوچه‌كه ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ش عیراق پێویستى به به‌رده‌وامیى پشتگیریى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه."
لە ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێم دا هاتووە، "باڵیۆزى به‌لژیكا سوپاس و پێزانینى وڵاته‌كه‌ى بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و قوربانییه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌ربرى و دووپاتی کرده‌وه که وڵاته‌که‌ی وه‌ک هاوبه‌شێکى پابه‌ند به پشتگیریی عیراق و هه‌رێمی کوردستان ده‌مێنێته‌وه. "
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی سوپاس و پێزانینی هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگیرى و هاوكارییه‌كانى به‌لژیكا له شه‌ڕى دژى تیرۆردا، جه‌ختی له پێویستیی هاریکاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان سوپای عیراق و پێشمه‌رگه کردوه به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی بۆشاییی ئه‌منییان هه‌یه.
لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "دۆخی شه‌نگال و ئاواره‌بوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌که له ئه‌نجامى پێشهاته ئه‌منییه‌كان، ئه‌رک و کاره‌کانی یوونیتاد له عیراق، دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان و گرنگیی گفتوگۆ بۆ لێکگه‌یشتن، پرسی ئازادییه‌کان و ئازادیی ڕاده‌ربڕین، په‌تای کۆڤید_19 و کاریگه‌رییه‌کانی، دوا پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و پێكدادان له ئۆكراینا و لێکه‌وته‌کانی، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌حه‌دییه‌کانی ئه‌مڕۆی جیهان، چه‌ند ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment