پۆلیسى سۆران دوو کەسى بە تۆمەتى دزیکردن لە ماڵان دەستگیرکرد
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (9/ئایار/2022) بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سۆران لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بههۆی دزیكردنی هاوشێوهیه له گهڕهكهكانی (قەندیل، وەستا رەجەب و ئهسقلا)ی قهزای سۆران، نووسینگەی نەهێشتنی تاوانیی سۆران له ئهنجامی لێكۆڵینهوهكانی بكهری تاوانهكهی دهستگیركرد."
پۆلیسى سۆران زیاتر ڕوونیدەکاتەوە، دواى ئاگادارکردنەوەمان "له چەند حاڵەتێکی دزی هاوشێوە لە گەڕەکەکانی (قەندیل، وەستا رەجەب و ئهسقلا)، کە تێیدا برێك پارە و چەکێکی جۆری دەمانچەی (HS)ی کرواتی دزرابوو، تیمەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران بەچڕی لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکان دەستپێکرد و سەرئەنجام توانرا بکەری سەرەکی دەست نیشان بکرێت."
لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، دواى ڕەزمەندى دادوەری لێکۆڵینەوە تۆمەتبار دەستگیرکراو، دواتر دەستگیرا بەسەر هەندێ چەکی دزراو و برێك پارە، هەروەها تۆمەتبار دانى ناوە بەوەی کەسێکی دیكهش له تاوانهكهدا هاوبەشی بووە، بۆیه بە بڕیاری دادوەر تۆمەتباری دووەمیش دەستگیرکرا و هەردووکیان بەپێی ماددەی (443) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیران و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment