سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى بەلجیکا لە عێراق و ئوردن کرد کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن ئەمڕۆ کۆبوونەوە و تێیدا هەردوولا جەختیان لە پتەوکردنى پەیوەندیى دوولایەنە کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (9/ئایار/2022) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان پێشوازی لە فیلیپ ڤاندەن بولکه باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن کرد.

بەپێى ڕاگەیێندراوێکى سەرۆکایەتیى حکوومەتى هەرێم، لە کۆبوونەوەکەدا، "دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی پرۆسەی سیاسیی عێراق و ھەرێم و دۆخی ئاسایشی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی بەلجیکا و هەرێمی کوردستانمان" تاووتوێ کرا.

هەروەها لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، مەسرور بارزانى و فیلیپ ڤاندەن "جەختیان لە گرنگیی برەودان بە پەیوەندی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا،بەتایبەتی لە بواری ئابووری کردەوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین