سبەى دابەشکردنى مووچەى مانگى چوار دەستپێدەکات کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان خشتەى دابەشکردنى مووچەى مانگى چوارى بڵاکردەوە و بەپێ خشتە نوێیەکە، سبەى دەست بە دابەشکردنى مووچەى مانگى نیسان دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (8/ئایار/2022) وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان خشتەى دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەرانى سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "سبەى دووشەممە مووچەى وەزارەتى تەندروستى دابەش دەکرێت."

بەگوێرەى خشتەکەى وەزارەتى دارایى و ئابوورى، دابەشکردنى مووچەى مانگى نیسان لە (9-5-2022) دەستپێدەکات، ڕۆژى (30/ئایار/2-2022) بە مووچەى خانەنشینى مەدەنى کۆتایی بە دابەشکردنى ئەم مانگە دەهێنێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین