جوتیار عادل: لەم زوانە دەست بەدابەشکردنى مووچە دەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، سەبارەت بەدابەشکردنى مووچەى مانگى چوار ڕایدەگەیێنێت، بەم نزیکانە دەست بەدابەشکردنى دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (8/ئایار/2022) د. جوتیار عادل، وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە کوردستان 24ى ڕاگەیاند، لەم نزیکە وەزارەتى دارایى و ئابوورى دەست بەدابەشکردنى مووچەى مانگى چوارى کارمەندانى سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دەکات.

د. جوتیار عادل، سەبارەت بە کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغدا گووتی، ئێمە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ حكومەتی عێراق، ھەر كاتێك پێویست بكات، تەنها ئەمڕۆ یان بەیانى شاندی ھەرێمی كوردستان ئامادەیە بچێتە بەغدا.

دەشڵێت، هیوادارم ئەو کێشە و گرفتانەى لە نێوان هەردوولا هەیە بەمزوانە چارەسەر بکرێ.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین