سەرۆکى حکوومەتى هەرێم سەرەخۆشى لە وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتیى دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، سەرەخۆشى لە وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتیى دەکات، بە بۆنەى کۆچى دواییکردنى (بەکر سەعید)ـى هاوسەرى.

ئەمڕۆ شەممە (7/ئایار/2022) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، سەرەخۆشی لە کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کرد، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (بەکر سەعید)ـی هاوژینی.

مەسرور بارزانى، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا لەگەڵ کوێستان محەمەد، هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست خودای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

هەروەها وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندیی و سەرەخۆشیکردنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین