شەش بەرهەڵگر پاشماوە و خاشاک لە گۆمى فێڵاو کۆکرایەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بە ئامانجى پاراستن و خاوێن ڕاگرتنى، ژمارەیەک چاودێر بۆ گۆمى فێڵاو دادەنرێت و وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى حکوومەتى هەرێمى کوردستانیش ڕایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ شەش قەلاب پاشماوەى گەشتیاران لەو گۆمە کۆکراوەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە (7/ئایار/2022) وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، "لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا بەهۆی پیسكردنی گۆمەكە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان نیگەرانی زۆر دروستبوو، بە مەبەستی پاراستنی گۆمەكە لە پیسكردن و شێواندنی، بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری چۆمان ژمارەیەك چاودێری بۆ گۆمەكە دیاریكرد بۆ ئەوەی بە بەردەوامی چاودێری بكەن."

هاوكات هەڵگورد محەمەد بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری چۆمان ڕایدەگەیێنـێت، "ئەمڕۆ شەممەش تیمەكانی گەشتوگوزاری چۆمان بە هاوكاری كۆمپانیایەكی تایبەت بە خۆڵ و خاشاكی سنوورەكەمان، شەش قەلاب پاشماوەی گەشتیارانمان لە گۆمی فێڵاو هەڵگرتەوە و ئێستاش گۆمەكە ژمارەیەكی زۆری گەشتیار لێیە، هیچ خۆڵ و خاشاكێكی لێ نەماوە و بە تەواوی خاوێنكراوەتەوە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین