گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا هۆشداری دەدات عێراق ناوچەکە و جیهان
وەزارەتی دەروەی روسیا، هۆشداری لە پەیوەستبونی فینلەدا و سوید بە ناتۆدەدات، کە دەبێتەهۆی ئەوەی ئەو دوو وڵاتە ببنە شوێنی رووبەڕووبوونەوەی ئەو هاوپەیمانییەو روسیا.

بەگوێرەی "هەمشەهری ئۆنلاین"، ماریا زاخاروڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا، لەبارەی بە ئەندامبونی فینلەندا و سوید لە ناتۆ، هۆشداری دەدات.

زاخاروڤا لە چاوپێکەوتێکی تەلەفزیۆنیدا دەڵێت: هەوڵدانی فینلەندا و سوید بۆ پەیوەستبوون بە ناتۆ، دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو-وڵاتانە ببنە شوێنی رووبەڕووبوونەوەی نێوان ناتۆ و رووسیا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، سوید و فینلەندا لە روداوی هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، دەستیان بە گفتوگۆ لەبارەی ئەگەری وەلانانی بێ لایەنی درێژماوە بۆ چوونە ناو ناتۆ کردووە.

دیمیتری پسکۆف، گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری روسیا رایگەیاند: ناتۆ بە شوێن رووبەڕووبوونەوەی مۆسکۆیە و فراوانتر بوونی ئەم هاوپەیمانێتییە، ئەمنییەتێکی زۆر تر بۆ ئەوروپا دەستەبەر ناکات.

حکومەتی سوید دەڵێت: بۆ چوونەناو ناتۆ گەرەنتی ئەمنیمان لە ئەمریکا وەرگرتووە. 

لەلایەکی ترەوە ئەمریکا گوتویەتی، پێشوازی لە بە ئەندامبونی هەر وڵاتێک لە ناتۆ دەکەین. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین