بۆ ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى پۆلى یەک و دوو و سێ ڕێنمایى نوێ دەرکرا کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پەروەردەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە ڕێنماییەکدا شێوازى ئەنجامى تاقیکردنەوەکان (2201-2022) بازنەى یەکەم (خولى یەکەم و خولى دووەم) دەخاتەڕوو و دەشڵێت، "ئەگەر قوتابییەک هەموو وانەکانى لە (50) کەمتر بێت ئەوا دەرچووە بە لاوازى."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (5/ئایار/2022) وەزارەتى پەروەردە ڕێنمایى شێوازى دەرچوونى قوتابیانى سەرەتایى ڕاگەیاندن، بۆ قوتابیانى پۆلى یەکەم "دایک و باوک لە سەرەتاى ساڵى داهاتوو ئەگەر قوتابیەکەیان باش نەبوو دەتوانن دووبارە لە پۆلى یەکم بیهێڵنەوە و دەبێت بچن بۆ پەروەردەى خۆیان لەبەشى یاساى بەڵێننامە پڕ بکەنەوە و ئەدمینى پەروەردەش دەیگەڕێنێتەوە."

وەزارەتى پەروەردە سەبارەت بە دەرچوونى قۆناغەکانى پۆلى دووەم و سێیەم دەشڵێت، "ئەگەر قوتابیەک لە وانەکانى (کوردی و بیرکاری) دەرچوو بوو لەوانەکانى تر کەوتبوو، ئەوا لەدەسەڵاتى  مامۆستا دایە لەو وانەیەى کەوتووە دەریبچوێنێت، بەڵام ئیختیارییە ئیجبارى نییە."

هەروەها دەربارەى قۆناغەکانی چوار و پێنج و شەشى بنەڕەتى، لە ڕێنماییەکەى وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، گەر نمرەکانی لە (50) کەمتر بێت بە کەوتوو هەژماردەکرێت و لە خولی دووەم تاقیکردنەوە ئەنجام دەداتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین