عێراق به‌ جوجو خه‌ریكه‌ رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

هێزه‌ عێراقییه‌كان گرتنى جوجویان راگه‌یاند، كه‌ كوڕێكه‌ ره‌گه‌زى خۆى كردووه‌ و ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌مریكى هه‌یه‌، له‌ ماوه‌ى رابردوودا له‌ رێگه‌ى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ندان كه‌سایه‌تى ناسراوى عێراقى فریوداوه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ پێنجى ئایارى 2022 ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى له‌ راپۆرتێكدا باسى له‌وه‌ كردووه‌، هه‌رچه‌نده‌ جوجو له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گیراوه‌، كه‌چى هێشتا مه‌ترسى به‌ردانى هه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌و كه‌سه‌ به‌وه‌ ناسراوه‌ "ده‌سه‌ڵاتدارانى له‌پشت بێت".

دوێنێ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق به‌ فه‌رمى رایانگه‌یاند، كه‌ جوجویان له‌ هۆتێڵێكى به‌غدا ده‌ستگیركردووه‌. جوجو  ناوى ئه‌نجیلینا نیكۆل سابایه‌، ده‌گوترێت به‌ ره‌چه‌ڵەک عێراقییه‌، به‌ڵام ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌مریكى هه‌یه‌. هێزه‌ عێراقییه‌كان دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ چه‌ندان مانگ پلانیان داناوه‌ بۆ ده‌ستگیركردنى. 

ئه‌میش له‌ رێگه‌ى یه‌كێك له‌ براده‌ره‌كانى بووه‌ كاتێك داواى لێكردووه‌ سه‌ردانى بكات، سه‌ره‌تا هاتووه‌ته‌ فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر و دواتریش چووه‌ته‌ به‌غدا.

ماڵپه‌ڕى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى ده‌ڵێ، "جوجو گه‌وره‌ترین كرده‌ى خاوه‌ وه‌رگرتنى له‌ به‌رپرسانى عێراق ئه‌نجام داوه‌" جیا له‌ به‌رپرسان باس له‌وه‌یش ده‌كرێت، ئه‌و كه‌سه‌ له‌ رێى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه‌سایه‌تى و هونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌نووسانى فریوداوه‌ بۆ پاره‌وه‌رگرتن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین