کونسوڵخانەى ئەمەریکا: هێرشكردنە سەر كەرتى ووزە، هێرشكردنە بۆ سەر سەروەرى عێراق
نوچەنێت:
کونسوڵخانەى ئەمەریکا لە هەولێر، ئیدانەى مووشەکبارانکردنەکى شەوى ڕابردووى قەزا خەبات دەکات و هێرشکردن بۆ سەر سەروەرى عێراق ناو دەبات.
ئەمڕۆ یەکشەممە (2/ئایار/2022) کونسوڵخانەى ویلایەتە یەكگرتوەكانى ئەمەریكا لە هەولێر، لەسەر هێرشکردنەسەر پاڵاوگەیەکى نەوتى بە مووشەک لە نزیک قەزاى خەبات لە سنوورى پارێزگاى هەولێر ئیدانە دەکات و دەشڵێت، "ئەو هێرشانە لە عێراق، لە ناویشیاندا هێرشكردنە سەر كەرتى ووزە، هێرشكردنە بۆ سەر سەروەرى عێراق و زیان بە هاووڵاتیانى عێراقى دەگەیێنێت."
كونسوڵخانەى ئەمەریکا لە ڕاگەیێندراوەکەیدا زیاتر ڕوونیدەکاتەوە، "وویلایەتە یەكگرتوەكانى ئەمەریكا ئیدانەى هێرشەكانى شەوى رابردوو لە عێراق دەكات كە بووە هۆى تێكدانى پاڵاوگەیەكى نەوت لە هەرێمى_كوردستانى_عێراق."
ئەوەش هاتووە، "وویلایەتە یەكگرتوەكانى ئەمەریكا لەگەڵ خەڵكى عێراق دەوەستێ؛ بەردەوام دەبین لە كاركردن لەگەڵ هاوبەشە عێراقیەكانمان بۆ گەرەنتیكردنى ئاسایش و سەقامگیرى و سەروەرى عێراق."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment