مەسرور بارزانى: ئەم هێرشانە چیتر نابێت بەردەوام بن و دەبێ هەڵوێستی جدی هەبێ کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، پەیامێک سەبارەت بە هێرشە مووشەکەى شەوى ڕابردووى قەزاى خەبات بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، "بە توندترین شێوە ، شەرمەزار و سەرکۆنە دەکەم."

ئەمڕۆ هەینى (2/ئایار/2022) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان دژى مووشەکبارانکردنى شەوى ڕابردووى قەزاى خەبات پەمێکى بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایدەگەیێنێت، " ئەم هێرشانە، چیتر نابێت بەردەوام بن و پێویستە هەڵوێستی جدی ھەبێت و ڕێکاری کردەیی بگیرێتەبەر بۆ کۆتاییھێنان بەم دەستدرێژیانە."

 

ده‌قی په‌یامه‌كەى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان:

ھێرشی مووشەکی دوێنێ شەو بۆ سەر سنووری قەزای خەبات، بە توندترین شێوە ، شەرمەزار و سەرکۆنە دەکەم .

داوا لە بەڕێز سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دەکەم، ھەنگاوی پێویست و کردەیی بنێ بۆ سزادانی گرووپە تێکدەرە لە یاسادەرچووەکان و پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش، بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچانەی بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر سەقامگیری و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و عێراق.

ئەم هێرشانە، چیتر نابێت بەردەوام بن و پێویستە هەڵوێستی جدی ھەبێت و ڕێکاری کردەیی بگیرێتەبەر بۆ کۆتاییھێنان بەم دەستدرێژیانە.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

2ی ئایاری 2022

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین