مەسرور بارزانى: ئومێدەوارین جەژنى ڕەمەزان ببێتە مایەی خۆشی و تەبایی گەلی کوردستان کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى هاتنى جەژنى ڕەمەزانى پیرۆزەوە پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "بەبۆنەی ھاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان."

دەقى پەیامى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان:

بەبۆنەی ھاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان. هیوادارم ڕۆژانی جەژن، بە خۆشی و شادی بەسەر ببەن.

ئومێدەوارین ئەم جەژنە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و تەبایی گەلی کوردستان و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامی لە عێراق و ناوچەکەدا.

جەژنتان پیرۆز بێت و خوای مەزن کوردستان بپارێزێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین