مەسرور بارزانى: به‌ بایه‌خ و ڕێزەوە لە‌ ڕۆڵ و ماندبوونى كرێكارانی کوردستان دەڕوانین کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لەڕۆژى جیهانیى کرێکاراندا، پەیامێکى بڵاوکردەوە و  دەڵێت، "به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی كرێكاران، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كرێكارانی كوردستان و سه‌رجه‌م كرێكارانی جیهان ده‌كه‌م."

ئەمڕۆ شەممە (1/ئایا/2022)، مەسرو بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، پەیامێکى پیرۆزبایى بەبۆنەى ڕۆژى جیهانى کرێکاران ئاراستەى کرێکاران کرد و تێیدا ڕایدەگەیێنێت، "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ بایه‌خ و ڕێز و پێزانینەوە، لە‌ ڕۆڵ و خزمەت و ماندووبوونی كرێكارانی کوردستان له پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان دەڕوانێت."

 

دەقى پەیامەکەى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان:

به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی كرێكاران، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كرێكارانی كوردستان و سه‌رجه‌م كرێكارانی جیهان ده‌كه‌م.

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ بایه‌خ و ڕێز و پێزانینەوە، لە‌ ڕۆڵ و خزمەت و ماندووبوونی كرێكارانی کوردستان له پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و پابەندبوونی خۆی، بە پاراستنی مافەکانی کرێکاران و ده‌ستەبه‌ركردنی ژیانێکی باشتر و هەلومەرجی کارکردنی لەبارتر و تەندروستتر، دووپات دەکاتەوە.

پیرۆز بێت ڕۆژی جیهانیی كرێكاران.

 مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین