وەزارەتى پێشمەرگە گیان لەدەستدانى  پێشمەرگەیەک و برینداربوونى (11)ـى دیکەى ڕاگەیاند کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پێمشەرگەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، بە هۆى وەرگەڕانى ئۆتۆمبێلێکى سەربازیى پێمشەرگەیەک گیانى لەدەستدا و (11) دیکەش بریندار بوون.

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (30/نیسان/2022) وەزارەتى پێشمەرگە ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە تێیدا دەڵێت، "ئەمڕۆ 30ی نیسانی 2022، ژمارەیەک پێشمەرگەی لیوای 16ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، لەکاتی گەڕانەوە لەئەرکەکەیان لە سنووری قەزای چەمچەماڵ لەنزیک بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوک، ئۆتۆمۆبێلە سەربازییەکەیان وەرگەڕا."

وەزارەتى پێشمەرگە سەبارەت بە زیانەکان ئەوەشى ئاشکردووە، لە ئەنجامى رووداوەکەدا، "پێشمەرگەیەک بەناوی (نیزام جاسم)، گیانی لەدەست دا و 11 پێشمەرگەی تریش بریندار بوون."

هاوكات وەزارەتى پێشمەرگە لە بەشى کۆتایى ڕاگەیێندراوەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشى لە خۆى و کەسوکارى هاوسەنگەرانى پێشمەرگە کۆچکردووە دەکات و شیفای خێرا بۆ بریندارانی رووداوەکەى قەزاى چەمچەماڵ دەخوازێ.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین