وەزارەتى پێشمەرگە: هیچ لیستێکی جیاکاری شەهیدانمان لە ڕابردوو و لە ئێستادا بڵاونەکردۆتەوە
نوچەنێت:
ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى (29/نیسان/2022) لەسەر بڵاوبوونەوەى لیستى شەهیدانى یەکى (70 و 80ـى شەڕى داعش لە سۆشیال میدیا، وەزارەتى پێشمەرگە ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە.
وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوەکەیدا دەڵێت، "بەرای گشتی و پێشمەرگە قارەمانەکان و میدیاکاران رادەگەینین، وەزارەتی پێشمەرگە، هیچ لیستێکی جیاکاری شەهیدان و لایەنی سیاسیان بڵاو نەکردۆتەوە، بەهیچ جۆرێک پۆلبەندی و ریزبەندی شەهیدانی سەربەرزی دژ بە داعش بەرەسمی نەکراوە."
دەقى ڕاگەیێندراوەکەى وەزارەتی پێشمەرگە:
بەرای گشتی و پێشمەرگە قارەمانەکان و میدیاکاران رادەگەینین، وەزارەتی پێشمەرگە، هیچ لیستێکی جیاکاری شەهیدان و لایەنی سیاسیان بڵاو نەکردۆتەوە، بەهیچ جۆرێک پۆلبەندی و ریزبەندی شەهیدانی سەربەرزی دژ بە داعش بەرەسمی نەکراوە. نە لەرابردوو نە لەئێستا و داهاتوو نەبووەو نابێت، هەر لیست و جیاکارییەک لەوبارەیەوە بەناوی ئەمینداری گشتیی و وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوکراوەتەوە ساختەیە و ناحەقیشە بەرامبەر بەخوێنی شەهیدانمان. لەوبارەیەشەوە، چەواشەکاران و ساختەکاران دەدەین بە یاسا و روبەڕووی دادگایان دەکەینەوە.
ئێمە لەوەزارەتی پێشمەرگە، دووپاتیدەکەینەوە، شەهیدانمان بە یەکەوە لە سەنگەری بەرگری خاکی کوردستان و کەرامەتی تاک بەتاکی گەلەکەمان و پاراستنی ئەزموونی هەرێم و ئاشتی بۆ جیهان گیانیان بەخشیوە، بۆیە لە لای ئێمە شەهیدان شەهیدی ئاڵاو خاکی پیرۆزی کوردستانن.
وەزارەتی پێشمەرگە
29ی نیسانی 2022
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment