ئەنتۆنیۆ گۆتریس: لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ و بێلایەن بۆ تاوانەکانی جەنگ بکرێت
نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە(27/نیسان/2022 ) له تویتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر، ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند: دوای سه‌ردانه‌که‌م بۆ مۆسکۆ، ئێستا گه‌یشتمه ئۆکرانیا. بەمەبەستی فراوانکردنی هاوکاریی مرۆیی و ده‌سته‌به‌رکردنی پرۆسه‌ی هێنانه‌ده‌ره‌وه‌ی هاووڵاتییانی سڤیل له ناوچه‌کانی شه‌ڕ.
به‌ر له سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئۆکرانیا، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌ردانی مۆسکۆی کرد و له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆکی روسیا کۆبووه‌وه. هه‌وڵیدا پوتن رازی بکات بۆ کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی مرۆیی، بۆ هێنانه‌ده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵکی ئۆکرانیا له ناوچه‌کانی شه‌ڕ.
گۆتریس دەڵێت: هه‌رچه‌ند ئەم جەنگە زووتر کۆتایی بێت، ئه‌وه‌نده بۆ ئۆکرانیا و روسیا و هەموو جیهان باشتره.
له به‌رامبه‌ردا پوتن دوپاتیکرده‌وه، ئه‌و هێشتا هیوایه‌کی به دانوستانکردن له‌گه‌ڵ ئۆکرانیا ماوه بۆ کۆتاییهێنان به‌و جه‌نگه‌ی له نێوانیان له‌ئارادایه.
ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، داوای لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌نی بۆ تاوانه‌کانی جه‌نگ کرد، لەلایەن سەرۆکی ئۆکرانیاوە ئاماژەی پێدەکرێت و پوتن رەتیدەکاتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment