حكوومەتى هەرێم پێنج ڕۆژى وەک  پشووى فەرمى جەژن ڕاگەیاند کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، بۆ ماوەى پێنج ڕۆژ پشووى فەرمى جەژنى ڕەمەزانى لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومی هەرێم ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە (27/نیسان/2022) د. جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، "بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 1ی ئایاری 2022 تاوەکو ٥ی ئایاری 2022، لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومی هەرێمی کوردستان پشوی فەرمی دەبێت."

وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوەکەیدا سەبارەت بە دەستپێکردنەوەى کاتى دەوامى فەرمى ڕایگەیاند، "رۆژی 8ی ئایاری 2022، لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم دەوامی فەرمی دەست پێ دەکاتەوە."

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین