باوەژنێک کچێکى (17) ساڵان دەسووتێنێ کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى پۆلیسى هەولێر باوەژنێک دەستگیر دەکات، کە تاوانبارە بە تۆمەتى سووتاندنى کچێکى (17) ساڵان.

ئەمڕۆ چوارشەممە (27/نیسان/2022) پۆلیسى هەولێر ڕایگەیاند، "بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی ھەولێر بنکەی پۆلیسی کەسنەزان ئاگادارکرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی سوتان، دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا کچێکی تەمەن (١٧) ساڵ بەناوی (ڕەیان محموود جمیل) لەلایەن باوە ژنەکەیەوە سوتێنراوە."

ڕاگەیێندراوەکەی پۆلیسى هەولێر ئاماژە بەوەدەکات، "دوای وەرگرتنی گوفتاری تاوانلێکراو کە لەلایەن باوەژنیەوە سوتێندراوە وە دەرکەوت کە ڕێژەی سوتانەکەی لە (٪٨٠) لاشەی داگرتووە."

ئەوەش هاتووە، "دوای بەدواداچوونێکی وورد توانرا تۆمەتباری ئافرەت بەناوی (م. ح. ح.) دەستگیر بکرێت و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا بەپێی ماددە (٤٠٨) لە یاسای سزادان، لەکاتی ئێستادا تۆمەتبار بەپێی هەمان ماددە بەندە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین