گۆتریش داوای ئاگربەست دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئەنتۆنیۆ گۆتریش، سەرۆکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەسەردانەکەیدا بۆ مۆسکۆ داوای ئاگربەست دەکات.

 ئەمڕۆ سێشەممە (26/نیسان/2022 ) سەرۆکی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ مۆسکۆ خوازیاری ئاگربەستی لە شەڕ لەگەڵ ئۆکرانیا کرد.

گۆتریش بەر لە گفتوگۆی لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا، رایگەیاند: ئەوەی بە تایبەت بۆ ئێمە گرنگە، دۆزینەوەی رێگەچارەیەکە لە دۆخێکی گونجاو بۆ گفتوگۆی کاریگەر و ئاگربەست.

گۆتریش دەڵێت، سەرەڕای نالەباری بارودۆخی ئۆکرانیا و لێکدانەوەی جیاواز لە روداوەکانی ئێستا، دەتوانرێت گفتوگۆی جددی لەبارەی رێگاکانی هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی مەینەتییەکانی خەڵک ئەنجام بدرێت.

سێرگی لاڤرۆڤ، بە ئاماژەدان بەوەی کە سەرۆکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگاداری ئامانجەکانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی روسیا لە هاوکاری بۆ "پاراستنی خەڵکی لە دونتسک و لوگانسک-ە" گوتی "ئۆکرانیا ساڵانێکە وەک گۆڕەپانی کۆنترۆڵکردنی روسیا بەکارهێنراوە".

لاڤرۆڤ جەختی لەوەکردەوە، کە ئامادەی هاوکاری لەگەڵ رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەلیبی سوری نێودەوڵەتین بۆ گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ناوچە جیاوازەکانی ئۆکرانیا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین