بلینکن: گەڕانەوە بۆرێککەوتننامەی ڤییەنا باشترین چارەسەری بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی سەنای ئەمریکا رایگەیاند: گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ڤییەننا باشترین بژاردەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، ئەمڕۆ سێشەممە(26/نیسان/2022 ) وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی نوێنەرانی کۆنگرێس گوتویەتی: لەو بڕوایەدایە کە گەیشتن بە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بە قازانجی واشنتۆنە.

بلینکن جەخت لەوەدەکاتەوە: بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بەهۆی دەرچونی ئەمریکا لە رێککەوتنەکە، پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

هاوکات باب مەنندز، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆنگرێس، دژی بۆچونەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکایە و دەڵێت: رێککەوتن لە قازانجی ئەمریکادا نییە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین