هاووڵاتییەک بە یەک کیلۆ تلیاکەوە دەستگیرکرا کوردستانی

نوچەنێت:

لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، هاووڵاتییەکى هەرێمى کوردستان بڕێکى زۆر ماددەى هۆشبەرى لێدەگیرێت و ماددەکەشى لەژێر جلەکانى شاردبۆوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (26/نیسان/2022) بەڕێوەبەرایەتى دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێـت، "کاتژمێر(6:45) خولەکی بەیانی ئەمڕۆ، لەلایەن یاریدەدەرێتی ئاسایشی باشماخەوە هاوڵاتییەکی هەرێمی کوردستان، لەکاتی گەڕانەوەی بۆ هەرێمی کوردستان و لەدەروازەی باشماخ بەناوی (م ـ ع ـ ح) لە دایکبووی 1970 دانیشتووی یەکێک لەشارەکانی هەرێمی کوردستان دەستگیر بکرێت کە پاش پشکنین دەرکەوت بڕی (1000گم) یەک کیلۆگرام ماددەی قەدەغەکراوی لە جۆری (تلیاک)" هەڵگرتووە.

لە ڕاگەیێندراوەکەى بەڕێوەبەرایەتى دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ دەڵێت، تاوانبار ماددە هۆشبەرەکەى لەژێر جل و بەرگەکەی حەشاردابوو، ئێستا بە بڕیاری دادوەر دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی یاسایی لەسەر دۆسیەکە لەگەڵیدا دەستیپێکردووە.

لە بەشى کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "دڵنیایی بە هاووڵاتییان دەدەین، بەهۆی چاوکراوەیی و شەونخوونی هێزە ئەمنییەکانی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە بەردەوام دەبین لە رێگریکردن لە هاوردەکردنی هەر کاڵایەکی قەدەغەکراو و نایاسایی".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین