وەزارەتى کشتوکاڵ بۆ ئەنجوومەنى وەزیران و وەزارەتەکان: بەرهەمى سەربڕخانەکانی خۆمان بەکاربهێن کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ڕایدەگەیێنێت، لەپێناو بازاڕسازی ناوخۆیی داوا لەوەزارەتە پەیوەندی دارەکان و مۆڵ و مارکێت و چێشتخانەکان دەکات "بەرهەمی سەربڕخانەکانی خۆماڵی بەکاربهێن."

بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو لە هەژمارى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک بڵاویکردەوە، ڕۆژى دووشەمە 2022/4/25 لە کۆبونەوەیەکمان ئەنجامدا لەگەڵ خاوەنی پڕۆژەی گوشتارگەکانی بەرهەمی گۆشتی مریشکی خۆماڵی بڕیاردرا بە کاراکردنەوەی دانانی ستیکەر و بارکۆد لەسەر بەرهەمی ئەو گوشتارەگە فەرمیانەی کە لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.

سەبارەت بە ساغکردنەوەى بەرهەمە ناوخۆییەکان وەزیرى کشتوکاڵ زیاتر روونیدەکاتەوە، کاردەکەین "لەسەر پارێزگاری لە ساغکردنەوەی بەرهەمی خۆماڵی سەربڕخانەکان و بەرەسمی ناساندنی پڕۆژەکانی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەناردەکردنی بەرهەمی گۆشتی مریشک بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق."

بێگەرد تاڵەبانى لە بەشێکى ترى کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ خاوەنی پڕۆژەی گوشتارگەکان دەڵێت، "لەپێناو بازاڕسازی ناوخۆیی وابڕیارە لەرێگەی ئەنجومەنی وەزیرانەوە داوا لەوەزارەتە پەیوەندی دارەکان و مۆڵ و مارکێت و چێشتخانەکان بکەین کە بەرهەمی سەربڕخانەکانی خۆماڵی بەکاربهێن."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین