کەشناسى هەرێم: بارانبارین تا ڕۆژى هەینى بەردەوام دەبێت
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (26/نیسان/2022) دیلان رەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند، "دوا بەدوای گۆڕانی كەشو هەوا شەپۆڵێكی باران بارینی بە لێزمە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە."
دیلان ڕەشاد لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بەپێی پێشبینیەكانى كەشناسی هەرێم، ئەو كاریگەریی باران بارینە ڕەنگە تا رۆژی هەینی بەردەوامی هەبێت لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان،ب ەڵام هۆشداری دەدرێت زیاتر هەندێك ناوچەی سنوری پارێزگای سلێمانی بگرێتەوە و لەگەڵ بوونی هەندێك كات لە هەورە تریشقە."
وتەبێژى وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن هۆشدارى بە هاووڵاتییان دەکات و روونیشکردەوە، "بەهۆی قۆناغی راگواستنی وەرزەكانەوە هەندێك جار گۆڕانكاری بەشێوەیەكی كەم تا زۆر لە گۆڕانی كەش و هەوادا ڕووبدات، بۆیە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان ئاگاداری خۆیان بن لەكاتی هاتووچۆدا لەو شوێنانەی ئاستی ئاو تێیدا بەرز دەبێتەوە یاخود خۆ دورگرتن لەو شوێنانەی هەورەتریشقە بەرێژەیەك زۆرتر دەردەكەوێت."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment