ئومێد خۆشناو: بارانبارینەکەى ئەمشەو هیچ زیانێکى گیانى لێنەکەوتۆتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

پارێزگارى هەولێر لەسەر بارانێکى زۆر و کۆبوونەوەى ئاو لە هەندێ شوێنى شارى هەولێر دەڵێت، "داواکارین لە هاونیشتیمانیان لە ئەگەرى ڕوودانى هەر حاڵەتێک هاوکارمان بن."

درەنگانى ئەمشەو (26/نیسان/2022) ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا لەسەر هاتنى شەپۆلێکى دیکەى باران و کۆبوونەوەى ئاو ڕایگەیاند، "بە دیاریکراوى ئەم سێ کاژێرەی ئەمشەو (1) بۆ (3)زۆر گرنگە بۆما، چونکە ئەگەرى هاتنى شەپۆلێکى دیکەى بارانبارین هەیە."

ئومێد خۆشناو، سەبارەت بە زیانەکانى کۆبوونەوەى ئاو لە هەندێ شوێنى هەولێر بە هۆى بارانبارینەکەى ئەمشەو ڕاگەیاند،" هیچ زیانێک نەبووە، تەنیا چەند ئۆتۆمبێلێک لە کارکەوتن و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە." 

پارێزگارى هەولێر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا باسى لەوەشکرد،"ئەمشەو لەگەڵ دەستپێکردنى بارانبارین مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان پەیوەندیى پێوە کردین و بەدواداچوونى کرد بۆ ئامادەکارییەکان، هەروەها جەختى لەوەکردەوە پێویستە هەموو تیمەکانى حکوومەت لە ئادەباشى دابن."

 ئەو گووتیشى، "لە هەر شوێنێک هاووڵاتیان هەستیان بە مەترسى کرد، دەتوانن پەیوەندى بە یەکە ئیدارییەکان بکەن و تلفۆن بۆ ئەو ژمارە تەلفۆنانەى کە هەیە بکەن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین