تابلۆى سەرجەم ئۆتۆمبێلەکانى هەرێمى کوردستان دەگۆڕدرێن کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى هاتووچۆى هەولێر ڕادەگەیێنێت، یەکەم تابلۆى ئۆتۆمبێل بە سیستەمى تازەى یەکگرتوو لەگەڵ حکومەتى عێراق چاپکرا.

ئەمڕۆ دووشەممە (25/نیسان/2022) بەڕێوەبەرایەتیى هاتووچۆى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، " پاڵپشت بەڕێنمایی ژمارە 2ی ساڵی 2022ی وەزارەتی ناوەخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،وەلەسەر فەرمانی بەڕێز وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،ئەمڕۆ لەبەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، یەکەم تابلۆی ئوتومبێل بەسیستمی تازەی یەکگرتو لەگەڵ حکومەتی فیدرال چاپکرا و درا بەهاوڵاتیان."

هاتووچۆ هەولێر زیاتر روونیدەکاتەوە، " بەپێى تابلۆ تازەکە ناوی شارەکان لەسەر تابلۆ نامێنێت وەتەنها کۆدێک دادەنرێت ،کەکۆدی تەرخانکراو بۆهەولێر (22) دەبێت، وەلەسەر تابلۆکە کورتکراوەی ناوی عێراق وهەرێمی کوردستان هەیە کەبەپیتی ئینگلیزی نوسراوە،وەلەوڕۆوە هەر ئوتومبێلێکی تایبەت (ژمارەکاتی) تۆمار بکرێت، ئەو تابلۆیە تازەی پێدەدرێت."

دەشڵێت، "هەر هاولاتیەک بیەوێت بزانێت تابلۆی ئوتومبێلەکەی پاش ئەو تابلۆ تازەیە چۆن دەبێت ،دەتوانێت سەردانی ئەو لینکەی خوارەوە بکات."

هەروەها وەزارەتى ناوخۆ لە روونیکردنەوەیەکدا دەڵێت، تابلۆى تۆمارى ئۆتۆمبێل به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌ ته‌رخان ده‌كرێت:

یه‌كه‌م: ئه‌و تابلۆیانه‌ى كه‌ ئێستا ته‌رخان كراون له‌ ژماره‌ (1 تا 99999) پێتى (A) بۆ ژماره‌كه‌ زیاد ده‌كرێت و هه‌مان ژماره‌ى خوى بۆ ته‌رخان ده‌كرێته‌وه‌.

دووه‌م: ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى كه‌ ئێستا تابلۆیان بۆ ته‌رخان كراوه‌ له‌ ژماره‌ (100000, 200000, 300000, 400000, 500000, 600000, 700000, 800000, 900000) دووباره‌ تابلۆیان بۆ ته‌رخان ده‌كرێته‌وه‌ و ژماره‌ى دووه‌م له‌ لاى چه‌پ لاده‌درێت و پیتێكى (M) بۆ زیاد ده‌كرێت.

سێ یه‌م: ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى كه‌ ئێستا تابلۆیان بۆ ته‌رخان كراوه‌ له‌ ژماره‌ (100001) تا دوایین ژماره‌ دووباره‌ تابلۆیان بۆ ته‌رخان ده‌كرێته‌وه‌ و ژماره‌ى دووه‌م له‌ لاى چه‌پ لاده‌درێت و پیتێكى بۆ زیاد ده‌كرێت به‌پێى ئه‌م پیتانه‌ى خواره‌وه‌ به‌پێى ژماره‌ى دووه‌م كه‌ لابراون .

0B, 1C, 2D, 3E, 4F, 5G, 6H ,7J, 8K, 9L

چواره‌م: ژماره‌ى سێیه‌م له‌ لایى چه‌پ لاده‌برێت ئه‌گه‌ر لابردنى ژماره‌ى دووه‌مى لایى چه‌پ ببێته‌ هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ گشت ژماره‌كانى تابلۆ وه‌ك یه‌ك لێ بێت (ژماره‌ى نایابى وه‌ك یه‌ك) و پیتێكى (M) بۆ زیاد ده‌كرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین