پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە بۆ ئیمانوێل ماکرۆن
نوچەنێت:
مەسرور بارزانى، لە پەیامێکدا پیرۆزبایى لە ئیمانوێل ماکرۆن دەکات بەبۆنەى دووبارە هەڵبژاردنەوەى وەک سەرۆک کۆمارى فەرەنسا و دەشڵێت، "چاوم لەوەیە پێکەوە کاربکەین."
دواى ئەوەى ئێوارەى دوێنێ ئیمانوێل ماكرۆن بۆ جاری دووەم بەسەرۆكی فەرەنسا هەڵبژێردرایەوە، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هەژمارى خۆى لە تویتەر په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كرد.
مه‌سرور بارزانی له تویتێكدا بۆ ماکرۆن نووسیویەتى، "گه‌رمترین پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی دووباری هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ت لێده‌كه‌م".
سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە بەشى کۆتایی تویتکەیدا دەشڵێت، "چاوم له‌وه‌یه به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به دۆستایه‌تی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا بده‌ین".
جێگەى ئاماژەپێدانە لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فەرەنسادا، ماكرۆن سەدا 57.60 دەنگەكانی بەدەستهێنا و بەسەر مارین لوپێن سەركەوت. مارین لوپێن، سەدا 42.40 دەنگەكانی بە دەستهێنا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment