بڕى بەرهەمهێنانى ئاوى ماڵان لە پارێزگاى هەولێر زیاد دەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارى هەرێمى کوردستان ئاشکراى دەکات، "بەرهەمهێنانی ئاوی خواردنەوە لە شاری هەولێر زیادیکردووە و ڕۆژانە 665,000 م3 ئاوی خاوێن بۆ هاووڵاتییانی شاری هەولێر دابین دەكرێت."

ئەمڕۆ یەکشەممە (24/نیسان/2022) وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، "لە ڕێگەی پرۆژەكانی ئاوی ئیفراز1و2و3 و هەروەها زیاتر لە 1200 بیری ئاو لە گەڕەك و شوێنە گشتییەكان، ڕۆژانە (665,000م٣) ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییانی نێو شاری هەولێر دابەش دەكرێت."

هاوكات زەردەشت سەرسام، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر دەڵێت، "بڕیار لەسەر 138 بیری ئاو دراوە، لەو ژمارەیە 104 بیریان بۆ نێو شاری هەولێرن، هەروەها 34 بیریش بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێرن، كە 70%ی بیرەكان بیری بەدیلن بۆ ئەو شوێنانەی ئاویان وشكی كردووە یان دابەزیوە، 30%ی بیرەكانی دیكەش بیری نوێن بۆ گەڕەكە نوێكان و گەڕەكە فراوانبووەكان لێ دەدرێن."

سەبارەت بە لێدانى بیرە نوێیەکان و کاریگەرى لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی كەمئاوی، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر جەختى لەسەر ئەوەکردەوە، ئەم بیرانە دەبێتە ھۆی چارەسەری بەشێکی زۆری گرفتی كەمئاوی لە چەند گەڕەکێکی شاری ھەولێر و گرفتەكان بە شێوەیەكی بەرچاو کەم دەکات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین