پەیامێک لە سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستانەوە کوردستانی

نوچەنێت:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له (48)مین ساڵیادی بۆردوومانکردنی قەڵادزێ  پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا داواى قەرەبووکردنەوەى زیانلێکەوتووانى دەستى ڕژێمى پێشووى بەعس دەکات لەلایەن حکوومەتى عێراقەوە دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە (24/نیسان/2022) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە تویتێکدا لە هەژمارى تایبەتى خۆى لە تویتەر نووسیویەتى، "سەری ڕێز و نەوازش دادەنوێنین بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەردوو کارەساتی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ و گوللەبارانکردنی خۆپێشاندانێكی سڤیل لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە."

مەسرور بارزانى له‌ تویته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "لێره‌دا دووباره‌ داوا لە حكومەتی عێراق دەکەین زیانلێکەوتووانی دەستی ڕژێمی پێشوو قەرەبوو بكاته‌وه‌."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین