ره‌وتى سه‌در داوایه‌ك له دژى سه‌ركرده‌یه‌كى سوننه تۆمار ده‌كات
نوچه‌نێت
غه‌سان سه‌عیدى په‌رله‌مانتارى ره‌وتى سه‌در داوایه‌ك له دژى عه‌لى حاته‌م سلێمان شێخى هۆزى دلێم تۆمار ده‌كات، به تایفه‌گه‌رى و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى هێزه عێراقییه‌كان تۆمه‌تبارى ده‌كات، داوایش له دادگا ده‌كات به‌گوێره‌ى ماده‌ى حه‌وته‌مى ده‌ستوورى عێراق دادگایى بكات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24ى نیسانى 2022 غه‌سان سه‌عیدى په‌رله‌مانتارى ره‌وتى سه‌در له زیقار "ناسریه" ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كى به داواكارى گشتى داواه و داواى لێ ده‌كات له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار تاوتوێى دادگاییكردنى عه‌لى حاته‌م سلێمان بكات.
له داواكارییه‌كه هاتووه، ده‌بێت عه‌لى حاته‌م به‌گوێره‌ى ماده‌ى حه‌وته‌مى ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى عێراق و ماده‌ى 200 ى یاساى سزادانى عێراق دادگایى بكرێت، چونكه عه‌لى حاته‌م پێشتر "هانى تایفه‌گه‌رى داوه" و "چه‌كى له دژى هێزه عێراقییه‌كان به كارهێناوه".
چه‌ند رۆژێكه عه‌لى حاته‌م یه‌كێك له شێخه‌كانى هۆزى دلێم له عێراق، گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌غدا، گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و مشتومڕێكى سیاسى دروست كردووه.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment