وەزارتى شەهیدان: بەردەوام دەبین لە بەجینۆساید ناساندنى ئەو تاوانکارییانەى بەرامبەر ‌گه‌له‌كه‌مان ئەنجامدراوە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، بەردەوام دەبین بۆ بەجینۆساید ناساندنی ئەو تاوانانەی دژ بەگەلەکەمان لەلایەن ڕژێمى پێشووى بەعسى ئەنجامدراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (24/نیسان/2022) وەزارەتى وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان لە (48) ساڵیادى بۆردوومانکردنى  قەڵادزێ ڕایگەیێندراوێکدا بڵاودەکاتەوە و تێیدا دەڵێت، "حكوومەتى هەرێمى کوردستان لە رێکەوتی 4/3/2013 بە بڕیاری (2262) رۆژی 24/4ی وەك رۆژی (شەهیدی زانکۆ) دیاریکرد و داوای لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگه‌کان کرد، ساڵانه‌ له‌و روژه‌دا به‌چالاکی رۆشنبیری و زانستی یادی شەهیدان و قوربانیانی زانست و قه‌ڵه‌م لە کوردستان به‌رز رابگرن."

ڕۆژى (24-4-2022) شارى قەڵادزى لەلایەن ڕژێمى پێشووى عێراق بۆردوومانکرا و بە هۆیەشەوە، "123 هاووڵاتی سڤیل و فەرمانبەر و خوێندکار و مامۆستاى زانکۆی سلێمانی (زانکۆی دایك)، کە ئەو کات لە قەڵادزێ بوو، شەھیدبوون و زیاتر لە 400 هاووڵاتی دیکەش برینداربون و بەشێکی شارەکە بەتەواوی وێرانکرا."

 

ده‌قی ناوەڕۆکى به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان:

جەماوەری تێکۆشەری دەڤەری پشدەر

لەڕۆژی 24 ی نیسانی ساڵی 1974 دا دروست 48 ساڵ پێش ئەمڕۆ و له‌ درێژەی زنجیرە تاوانکارییەکانی رژێمى به‌عسى رووخاو دژ به‌گه‌له‌كه‌مان و به‌هۆى ترسى دوژمن له ‌ئاوێته‌بوونى تێکۆشانی چه‌ك و قه‌ڵه‌مى به‌رگرى و كۆبوونه‌وه‌یان له‌یه‌ك سه‌نگه‌رى خەبات و تێکۆشان، شاری قەڵادزێ لەلایەن رژێمی لەناوچووی بەعسەوە بۆردمانکرا و لەئەنجامدا 123 هاووڵاتی سڤیل و فەرمانبەر و خوێندکار و مامۆستاى زانکۆی سلێمانی (زانکۆی دایك)، کە ئەو کات لە قەڵادزێ بوو، شەھیدبوون و زیاتر لە 400 هاووڵاتی دیکەش برینداربون و بەشێکی شارەکە بەتەواوی وێرانکرا و ژمارەیەك لە دانیشتوانەکەشی ئاوارەبوون.

دوای ئەو ساڵە و وه‌ك بیرەوەرییەکی کارەساتبار، ساڵانه‌ یادی شەهیدانی ئەو کارەساتە ده‌كرایه‌وه‌.

به‌ر له‌ هه‌شت ساڵ و لە بیرەوەری و یادکردنەوەی ئەو مەرگەساتەدا و لە رۆژى  24/4/1982 بۆ رێزگرتن لە خوێنی شەهیدان و قوربانیانی بۆردومانەکەی قەڵادزێ، خەڵکی تێکۆشەر و خۆڕاگری ئەو شارە خۆپیشاندانێکی جەماوەرییان بۆ پرۆته‌ستۆکردنی سیاسەتەکانی رژێمی بەعس ئەنجامدا، کە بەداخەوە لەلایەن دارودەستە و هێزە چەکدارەکانی رژێمەوە بە گوللـە وەڵامی خۆپیشاندەران درایەوە و چەندین هاووڵاتی شەهید و بریندارکران و چەندین کەسیش راپێچی زیندانە تاریکەکانی رژێم کران، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامانجی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدان و قوربانیانی بۆردومان و راپەڕینی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی، لە رێکەوتی 4/3/2013 بە بڕیاری (2262) رۆژی 24/4ی وەك رۆژی (شەهیدی زانکۆ) دیاریکرد و داوای لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگه‌کان کرد، ساڵانه‌ له‌و روژه‌دا به‌چالاکی رۆشنبیری و زانستی یادی شەهیدان و قوربانیانی زانست و قه‌ڵه‌م لە کوردستان به‌رز رابگرن.

کەسوکاری هەمیشە سەربەرزی شەھیدانی مەرگەساتی قەڵادزێ.

ئێمە لەوەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان  لە کاتێکدا لەخەمی خزمەتکردنی باشتری کەسوکاری شەهیدانداین و هەموو هەوڵەکانیشمان بۆ ئەو مەبەستە خستووه‌تە گەڕ، لە هەمانکاتدا بەردەوام دەبین بۆ بەجینۆساید ناساندنی ئەمجۆرە تاوانانەی کە دژ بەگەلەکەمان ئەنجامدراوە. تا ئەو کاتەی حکومەتی عێراق لە چوارچێوەی مادەی 132ی دەستووری عێراقی فیدراڵدا قەرەبووی زیانلێکەوتووانی دەستی رژێمی پێشوو دەکاتەوە و کار بۆ گەشەپێدانی ناوچە کارەساتبارەکان دەکات، وەك ئەوەی لە دەستووری هەمیشەیی عێراقدا دەقنووسکراوه‌.

 دروود بۆ گیانی شەھیدانی ئەو مەرگەساتە وسەرجەم شەهیدانی کوردستان

 سڵاو لە خۆڕاگریی و تێکۆشانی خانەوادەکانیان.

وەزارەتی کارووباری شەھیدان و ئەنفالکراوان

24ی نیسانی 2022

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین