داعش هێرشى كردە سه‌ر گوندێكى خورماتوو عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ تیرۆریستانى داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كى هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ گوندى عه‌بوودى رۆژئاواى خورماتوو تا ئێستا زیانه‌كان دیار نیین.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى به‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى راگه‌یاندووه‌، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 23ى نیسانى 2022 تیرۆریستانى داعش هێرشیان كردووه‌ سه‌ر چه‌ند بنكه‌یه‌كى فه‌وجى مغاویرى سه‌ربه‌ ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌ڵاحه‌دین، له‌ گوندى عه‌بوودى رۆژئاواى خورماتوو.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێ، "هێزه‌كانى سوپاى عێراق وه‌ڵامى هێرشه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه‌، تا ئێستا زیانه‌كان روون نه‌بووه‌ته‌وه‌".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ سوپاى عێراق قۆناغى دووه‌مى ئۆپراسیۆنێكى گه‌وره‌ى له‌ ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دین و مووسڵ راگه‌یاندووه‌، به‌ ناوى “ویستى پۆڵاین”، بۆ راونانى پاشماوه‌ى تیرۆریستانى داعش.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین