وەزارەتى پەروەردە: تەنها تاقیکردنەوەى پۆلى یەک و دوو و سێ پێش جەژن ئەنجام دەدرێت کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژى وەزارەتى پەروەردە لە بارەى تاقیکردنەوەى کۆتایی ساڵى ئاشکراى دەکات، ماوەى تاقیکردنەوەەکانى پۆلى یەک و دوو و سێ سێ ڕۆژدەخایێنێت و پێش جەژنى ڕەمەزان کۆتایی دێت.

ئەمڕۆ شەممە (23/نیسان/2022) سامان سویلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا تەنھا پۆلی نۆ تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن و پێش جەژنیش تەنھا پۆلی یەک و دوو و سێی بنەڕەتی ھەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت کە ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت، بەپێی ئەو ھەڵسەنگاندن مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

سامان سیوەیلى سەبارەت تاقیکردنەوەى قۆناغەکانى دیکە، ئاماژە بەوەدەکات، سەرجەم قۆناغەکانى تر دواى جەژنى ڕەمەزان تاقیکردنەوەکانیان ئەنجام بدەن.

وتەبێژى وەزارەتى پەروەردە گووتیشى، تەنھا پۆلی نۆ تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن و لە پێش جەژنی ڕەمەزانیش ئەوانەی دیکە تاقیکردنەوەکانى کۆتایى ساڵ دەکەوێتە دوای جەژن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین