عێـراق قـەرزەکـانـی کـوێـت دەداتـەوە!! کوردستان- عێراق
مەزهەر محمد، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بڕی 49.2 میلیار دۆلار قەرزەکانی کوێتی داوەتەوە و، فایلی ئەو کەیسە نزیکە لە تەواوبوون.

نوچەنێت

ڕووداوەکـانی جەنـگی کـەنـداو، بوونە هۆی کەڵەکبوونی قەرزەکانی عێراق بەرامبەر بە کوێت، بۆ زیاتر لە 52 میلیار دۆلاری ئەمریکی، بەڵام حوکوومـەتی بەغدا، تا ئێستا توانیویەتی، بڕی 49.2 میلیار دۆلار لە قەرزەکانی بداتەوە، ئەو بڕە پارەی ماوە تەنیا، 2.5 میلیار دۆلارە. 

ئەم زانیارییانە لە لێدوانی فەرمی، ڕاوژێکاری کاروباری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە میدیاکان ڕاگەیەنران، هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: "کە تاوەکو ئێستا داهاتی، %3 هەر بەرمیل نەوتێکی عێراق، دەدرێتەوە قەرزەکانی وڵاتی کوێت."

سەرچاوە: ئاژانسەکانی هەواڵ

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین