كه‌ركووك به‌رمیلى بارووته‌ کوردستانی

رۆژنامه‌یه‌كى عه‌ره‌بى :

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ئه‌مڕۆ راپۆرتێكى له‌سه‌ر كه‌ركووك بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و باس له‌وه‌ ده‌كات میلیشیاكان سه‌رانه‌ ده‌خه‌نه‌ سه‌ر خه‌ڵكى شاره‌كه‌ و په‌رله‌مانتارێكیش بارودۆخى كه‌ركووك به‌ به‌رمیله‌ بارووت ناو ده‌بات.

ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید باس له‌ دیارده‌ى عه‌سكه‌رتارى ناو شه‌قامه‌كانى كه‌ركووك ده‌كات و ئاشكراى ده‌كات كه‌ میلیشیاكانى شاره‌كه‌ سه‌رانه‌ و خاوه‌ ده‌خه‌نه‌ سه‌ر خه‌ڵكى كاسبكار و بازرطانةكان.

رێبوار ته‌ها په‌رله‌مانتارى كورد له‌ كه‌ركووك له‌ لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ركووك پڕ كێشه‌یه‌ و ده‌بێت به‌ خێرایى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق چاره‌سه‌رى بكات.

ده‌شڵێ، “له‌م بارودۆخه‌دا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركووك ناكرێت”.

له‌ به‌شێكى ترى لێدوانه‌كه‌ى رێبوار ته‌ها كه‌ په‌رله‌مانتارى یه‌كێتییه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات، پارێزگارى كه‌ركووك له‌گه‌ڵ خه‌ڵك راستگۆ نییه‌ و ناشتوانێ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بكات و بۆیه‌ پێویسته‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران كه‌سێكى تر تاقی بكاته‌وه‌.

ماجید شه‌نگالى په‌رله‌مانتارى پێشوو له‌ هه‌مان راپۆرت قسه‌ى كردووه‌ و دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌، دیارده‌ى سه‌پاندنى سه‌رانه‌ له‌ مووسڵ و ته‌واوى ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان هه‌یه‌ و ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌و تاوانه‌ ده‌كه‌ن خۆیان به‌ چه‌كدارى میلیشیاكانى شیعه‌ ده‌ناسێنن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین