مەسرور بارزانى: ئێمە دەزانین کێ لەپشت بڕیارەکانى بەغدایە بەرامبەر بە هەرێمى کوردستان
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (20/نیسان/2022) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بەریتانیا لە چاتهام دا وتارێکى لەبارەى چەند پرسێکى عێراق و هەرێمى کوردستان و کێشەکانى نێوان هەردوولا پێشکەشکرد.
مەسرور بارزانى لە بەشێکى وتارەکەیدا ڕاگەیاند، ئەگەر چەندجارێک بەغدا بودجەى هەرێمى ناردبێ، ئەوا چهندین مانگیش ههر نهیناردووە، ئهو بڕیارانهی له دادگاش دراون، به تهواوهتی سیاسیین، له سهكۆیهك دراون كه گوایه فیدراڵییه، ئێمه دهزانین كه یارییه ههرێمییهكان چۆن ئهنجام دهدرێت و دهزانین كێ له پشت ئهم ههوڵانهیه، عێراق بۆ خۆی له بڕی خۆی قسه ناكات، بڕیاردان له بهغدا به تهواوهتی سهربهخۆ نییه.
هەر سەبارەت بە کێشە سیاسییەکانى عێراق، سەرۆکى حکوومەتى هەرێم ئاماژەى بەوەکرد، دەبێ ئەو پرۆسە سیاسەى کە هەیە، دەبێ سەربەخۆیى و سەروەرى زیاتر بۆ عێراقییەکان دروست بکات، هەروەک گووتیشى، تەواوی پێكهاتەكانی عێراق متمانەیان لەدەستداوە، ئەوە (2022) تا ئێستاش دەبێ هەر كار لەسەر دروستكردنەوەی متمانە لەنێوان تاكەكان بكەین. من دەمەوێ نیشانی تەواوی ئێوە بدەم كە لێرە ئامادەن، ئێمە نامانەوێت دەسەڵات لە بەغدا بسەنینەوە، یان دەستكاریكردنی سنوورەكان، بەڵام ناوەندیكردنی بڕیارەكان كارێكی گرنگە.
مەسرور بارزانى لە درێژەى وتارەکەیدا دەشڵێت، ئەگەر سیستمی عێراق كاری بكردایە، من ئەمڕۆ لەسەر ئەو پرسە قسەم نەدەكرد. تا ئێستا چەندین شێواز بەکارهاتووە بۆ عێراق سەركەوتوو نەبووە، ئێمە كە رەشنووسی دەستوورمان نووسی، هەمووان لەسەری هاوڕا بووین تا بە تەواوی جێبەجێ بكرێت، یەكێك لەو هۆكارانەی كە عێراق تا ئێستا بەو شێوەیە دەڕوات، ئەوەیە كە دەستوور بە تەواوی جێبەجێ نەكراوە، چونكە میكانیزمێك نەبووە بە تەواوی دەستوور جێبەجێ بكرێت. دەزانم لە هەرێمی كوردستانیش نیگەرانی هەیە، چەند خاڵێك لە دەستوور هەن كە بە هیچ شێوەیەك جێبەجێ نەكراون. ئەمە بۆ شیعە و سوننەكانیش راستە، دەبێت رێگەچارە بدۆزینەوە تا چارەسەری پرسەكە بكەین، كە چ جۆرە شێوازێک باشترین دەبێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment