ئاسایشی راپەڕین: چوار کەسمان بە دراوی ساختەوە دەستگیرکردووە کوردستانی

نوچەنێت

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، دەستگیرکردنی شەش کەسیان بەتۆمەتی ساختەکردنی پێناسی باری شارستانی و مامەڵەکردن بە دراوی ساختەوە راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە(19/نیسان/2022 )بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لەراگەیێندراوێکدا دەڵێت: لە درێژەی کارو چالاکییەکانمان بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بە بڕیاری دادوەر چوار تۆمەتباری دەستگیر کرد کە بەڕەگەز سوری بوون و هەر چواریان هەڵگری پێناسی باری شارستانی ساختەبوون.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: بەپێی ماددەی (289/298) لە یاسایی سزادانی عێراقی و ماددەی (2)ی تیرۆر پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوەو لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

بە پێی راگەیێندراوەکە بڕی (200،000) دووسەد هەزار دینار دراوی ساختەیان لە جۆری (25،000) بیست و پێنج هەزاری پێبووە، تۆمەتباران دانیشتوی سنورەکەن و ویستویانە ساغی بکەنەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین