ئێران هۆشدارى بە ئيسرائيل دەدات ئێران

نوچەنێت:

بەبۆنەى رۆژى سوپاى ئێران ئيبراهيم رەئيسى، سەرۆك كۆمارى ئيسلامى ئێران لە وتارێكى هێرشى توندى كردە سەر ئيسرائيل.

ئەمڕۆ دووشەممە (18/ نيسان/2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە، ئيبراهيم رەئيسى لە وتارێكى بەبۆنەى رۆژى سوپاى وڵاتەكەى رايگەياند، "پەيامى ئێمە بۆ  ئيسرائيل ئەوەيە، ئەگەر ئەو هەوڵدەدات پەيوەندييەكانى لەگەڵ وڵاتانى ناوچەكە ئاسايى بكاتەوە، ئەوە هيچ جووڵەيەكى لە هێزەكانمان ون نابێت، ئێمە چاودێرى جووڵەكانيان دەكەين."

سەبارەت بە سزا سەپێندراوەكانى سەر سوپاى وڵاتەكەى رەئيسى ئاشكرايكرد، "سوپاى ئێران ئەو سزايانەى كردە دەرفەتێك بۆ بەرەو پێشبردنى پيشەسازى سەربازيى، گەل و سوپا لە كۆمارى ئيسلامى گرنگترين خاڵى بەهێزن، تواناكانى ئێمە تەنيا لەو ناوچەيە نييە، بەڵكو لە هەموو جيهانە، ئامادەيى سوپاى ئێمە پەيامێكە بۆ دوژمنەكانمان، كە تواناى وەڵامى بەهێزمان هەيە."

دەربارەى ئەمەريكاش سەرۆكى ئێران رايگەياند، "واشنتن هەموو فشار و سزاكانى دژ بە ئێران بەكارهێنا، بەڵام لەكۆتايى شكستى هێنا."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین